لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش سزای ئەوشوێنانە دەدات ئاوی لەدەبەنراو و خواردنەو و شلەمەنییە گازییەكان لەبەر تیشكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز دەگوزانەوە یان عەمبار دەكەن.
بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی، ئاوی لەدەبەنراو، خواردنەوە و شلەمەنیە گازییەكان نابێت لەبەر تیشكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز عەمبار بكرێت یان بگوازرێتەوە، چونكە كارلێكی كیمیایی لەنێوان ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان و دەفری خواردنەوە و شلەمەنییە گازییەكان رودەدات و دەبێتە هۆی كەمبونەوەی بەرگری لەش و زیان گەیاندن بەتەندروستی مرۆڤ.
هەروەها، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ (25) پلەی سەدی، بەشێك لەو ماددە پلاستیكییەی كراوە بەدەفر بۆ پاراستنی شلەمەنییەكەی ناوی، كارلێك دەكات ئەمەش هۆكاری سەرەكی بۆ توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەو تێكچونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت لەخانماندا.
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت "پێشتر سەرجەم كارگەكانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونەتەوە نابێت شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر بۆ گواستنەوە و عەمباركردن و فرۆشتنی ئاوی لەدەبەنراو و خواردنەوە و شلەمەنییە گازییەكان بەكاربهێنن، هەوەرها پێویستە ئەو ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەی بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنرێت داپۆشراوبن، بەپێچەوانەوە لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكاتەوە."