رێکخراوی گەشەپێدان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێکخراوی گەشەپێدان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ئه‌مساڵی خوێندن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان پیرۆزبایی له‌قوتابیان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نن لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پرۆژەی بەرەو زانکۆدا بە باشترین سیستەم و ستافی کارامە، لە تەواوی کوردستاندا لە خزمەتان دەبین سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌/

 

پیرۆزبایی لە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی

▪بە بۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ــ٢٠٢٠ ــی نیشتمانیی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەییەوە، لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ماندوونەناس دەکەین.. کە سەرەڕای سەختی دۆخەکە، بەڵام قارەمانانە توانیتان ئەمساڵی خوێندن تێبپەڕێینن و ئایندەیەکی باڵاتر لەبەردەم قەدەرتاندا واڵا بکەن.. سوپاسی ئەو مامۆستا دڵسۆزانەیش دەکەین کە هەماهەنگبوون تا رەنجتان پارێزراوبێت و ئەم ساڵە دژوارە بە تێبینییەکانەوە بگوزەرێنن.. خوای گەورە ئایندەی ئێوەو تەواوی هاونیشتمانیان پڕ بکات لە بەرەکەتی خۆی..

▪دڵنیابن هەمیشە لە سەنگەری بەرگری لە مافەکانتان دەبین.. لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پرۆژەی بەرەو زانکۆدا بە باشترین سیستەم و ستافی کارامە، لە تەواوی کوردستاندا لە خزمەتان دەبین سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکان..

 

مەکتەبی سکرتاریەتی

 

رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان

٥ی٨ی٢٠٢٠

 

هه‌واڵی گرنگ