عێراق...لە ڕێگەی فرۆكەیەكەوە هاوكاری پزیشكی گەیاندە لوبنان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...لە ڕێگەی فرۆكەیەكەوە هاوكاری پزیشكی گەیاندە لوبنان


دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەكی گەورە بەیروتی بایتەختی لوبنانی هەژاندو جگەلە زیانی ماددی زیاترلە 4000كەس برینداربون و زیاترلە 100كەسیش كوژران ئەمرۆ حكومەتی عێراقی لەرێگەی فرۆكەیەوە هاوكاری پزیشكی گەیاندە لوبنان.


ماڵپەری بەغداد الیوم بڵاویكردوەتەوە" ئەمڕۆ لەڕێگەی فرۆكەیەوە ژمارەیەك پزیشك و داودەرمان گەیەنراوەتە لوبنان بەمەبەستی هاوكاری بریندارەكان و چارەسەركردنیان"


لەلای خۆشیەوە مستەفا كازمی لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی كرد بە سەرۆك وەزیرانی لوبنانەوە ئامادەیی حكومەتەكەی بۆ قوربانیانی كارەساتەكە دەربری.

 

هه‌واڵی گرنگ