پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستدا

پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،له‌ كاتی ئه‌ركدا به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 5 ی ئابی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و کارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمرگه‌ له‌ كاتی ئه‌ركدا گیانی به‌ ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ ده‌ست دا.

شۆڕش ئیسماعیل ئه‌وشی خسته‌ روو ‌: "کۆچکردوو، ماوەی چەندین ساڵە لەخۆشەویستی بۆ باخچەکانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا خۆنەویستانە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لەکاتی کارکردندا، کە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە بەهۆی رووداوی کارەباوە گیانی لەدەستدا".

له‌ كۆتایدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌  پرسە و سەرەخۆشی له‌ كەسوكارو خانەوادەکەیان دەكات،وتیشی ،ئومێدەوارین دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت، رۆحی كۆچكردووش شاد بێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ