وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ 5-8-2020 رایگه‌یاند: له دوێنێوه 77 كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، دو هه‌زار و 834 توشبووی نوێش تۆماركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق: له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 834 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، ئێستا توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتۆته 137 هه‌زار و 556 توشبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كهدا هاتووه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له سلێمانی 56 كه‌س و له هه‌ولێر 285 كه‌س و له دهۆكیش 83 كه‌س وه‌ك توشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆماركراون، هاوكات له‌به‌رامبه‌ردا له سلێمانی 54 توشبوو، له هه‌ولێر 84 توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، دو هه‌زارو 339 توشبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 98 هه‌زار و 442 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.