ووتەیەکی کوردی هەیە دەڵێت گوێزی پوت چاڵە تەقینەوەکەی لوبنان کارەساتێکی مێژوویی و کەم وێنەبوو لە ژیانی مرۆڤایەتی دا کە بەهۆیەوە زیاتر لە3000 بریندارو گیان لەدەستدانی 100 کەسی بەدوای خۆیدا هێناو بەڕووبەری 16کم وێرانکاری دروستکردو گوڕی 4.5 زەوی لەرزەی لەو ناوچەیە دروستکرد بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە پۆستکردنی کوردستانیانە لەسەر ئەو پۆستە کە سەرجەمیان نوسیویانە تەقینەوەکەی لوبنان لە هێرۆشیما دەچێت ئەمە کێشەی نیە بەڵام گەربتەوێ پۆستەکەت لەگەڵ سۆزداریدا ئامانجیشت هەبێت لەگەڵ ئامانج دا پەیامت هەبێت لەهەموو ئەمانە گرنگترە خەمی کۆمەڵگەکەی خۆتت هەبێت کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی شەهید بەنمونە کە دەکرێ ئەم ساتەوەختە بکەینە دەرفەتێک بۆ باسکردنی برینەکانی خۆمان کارەساتێک کە تیایدا 5000 پەپولە بوونە قوربانی ئازارێک کە بۆ هەتایە بیرناچێتەوە.
بەڵێ تەقینەوەکەی بەیروت وهێرۆشیماو هەموو ئەوانەی دیکە لە هەڵەبجە دەچێت بەڵام ئەوەی لێی ناچێت ئەوەیە بێ خزمەتی و گرنگی نەدانی خەڵکەکەیەتی بەبەراورد لەو ووڵاتانەی کارەسات لێی ڕوویداوە ئەوەی لێی ناچێت سۆزداری ووڵاتانە بۆ ڕووداوە جۆربەجۆرەکان و بێباکی حکومەتی خۆماڵی کوردیە بەرامبەر کەمترین مافی هەڵەبجەییەکان ئەوەی لێی ناچێت بڕینەوەی موچەو دابین کردنی بودجەیە بۆ سەرلەنوێ ژیانەوەی خەڵک و خاک و بینای ناوچە کارەسات بارەکان کەچی حکومەتی هەرێم لە بری بڕینەوە سیاسەتی سڕینەوەو لەبیرکردن و پشت کەنوو کردنی پیادە کردووە بەرامبەر هەڵەبجەو خەڵک و خاکەکەی بەکورتی بائەوەندەی فرمێسکی تیمساحی بۆ خەڵک دەڕێژین خۆمان موحتاج ترو ئاتاجترین زۆر گرنگە بۆئەوەی لەبیرمان نەکەن دەبێت پێش هەمووکەس خۆمان لەبیری خۆماندا بین