تەندروستی سلێمانی ئاماری داخڵبونی توشبوانی كۆرۆنای ئەمرۆ چوارشەممە 5-8-2020ی لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكەش دووكەس گیانیان لەدەستداوە.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیجی تایبەتی خۆیدا ڕایگەیاندوە" ئەمرۆ چوارشەممە 5-8-2020ی لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی 34نەخۆش داخڵ كراون و 8 نەخۆشیش لەنەخۆشخانە دەرچون"
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە" لەئێستادا 135نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و لەوژمارەیەش 28كەسیان لە ژێر چاودێری چردان و دووكەسیش گیانیان لەدەستداوە "
جێگەی ئاماژەیە بەپێی ئامارەكان تائێستا زیاترلە چوارهەزار هاوڵاتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە ڤایرۆسی چاكبونەتەوە .