پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە ئۆتۆمبێلەكانیان بە كارپێكراوی بەجێنه‌هێڵن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 5 ی ئابی 2020 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ رایگەیاند،دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەكەوە كە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ كڕینی كەلوپەل لەماركێتێك لەنزیك پاركی ئازادی دابەزیوەو ئۆتۆمبێلەكەی بەكارپێكراوی بەجێهێشتوە و لێیدزراوە، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان لەو روداوە دەستپێكردو توانییان شەوی ڕابردو لەگەڕەكێك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئۆتۆمبێلەكە لەجۆری كامارۆیە لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانە و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پۆلیسی سلێمانی ، داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی دابەزینیان، ئۆتۆمبێلەكانیان بە كارپێكراوی بەجێ‌ نه‌هێڵن تا توشی ڕوداوی لەو شێوەیە نەبنەوە.

هه‌واڵی گرنگ