قایمقامییەتی قەزای کۆیە ڕایدهگهیهنێت، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر تاسە و چاڵ له رێگەی کهلکەسماق- دوکان ،لەئێستادا دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکە و بەوهۆیەش رێگاکە بۆ چەند رۆژێک بەڕوی شۆفێراندا دەداخرێت.
ئهمڕۆ چوار شهممه 5 ی ئابی 2020 قایمقامییەتی قەزای کۆیە لە راگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست مالپهڕی كوردیو كهوتوه رایگەیاند، لەماوەی ڕابردو بەهۆی بونی فشارێکی زۆر لەسەر رێگەی کهلکەسماق، لۆفەکانی رێگاکە لەنێوان کۆیە-دوکان ببوە تاسەوچاڵ و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردبو، بۆیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی کۆیە لەئێستادا دەستکراوە بەپڕکردنەوەو قیرکردنەوەی چاڵەکان لەسەر ئەستۆی کۆمپانیای جێبەجێکار.
لهلایهن خۆشیهوه بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی قەزای کۆیە لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگهیاند، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەنەوە کە بەھۆی چاککردنەوەی ئەو چال و چۆلیەی لەرێگای دەشتی کۆیە بۆ کهلکەسماقدا بونیان هەیە، رێگای کلکەسماق- دوکان بۆماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی قەزای کۆیە ئهوهشی خستهروو، شوفێران دەتوانن رێگای دەشتی کۆیە-گۆپتەپە- ئاخجەلەر بەکاربهێنن.