كوردیو
هاتوچۆی سۆران هۆشداری دهداته شۆفێران و رادهگهیهنێت، پێویستە شۆفێر و سەرنشین ماسك ببهستن، بە پێچەوانەوە سزای شۆفێرەکە دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران له راگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست (كوردیو) كهوتووه بڵاویكردووهتهوه، "پاڵپشت بە بەیانی ژمارە 4ی بڕگەی 11ی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەر شۆفێرێکی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانیەوە (کرێ، تایبەت، بارهەڵگر) لە کاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك."
ئاماژەی بهوهشداوه ، "بە پێچەوانەوە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێك شۆفێری ئۆتۆمبێل وەك پێبژاردن دەدات."