به‌ریتانیا.. كوردێك بڕێكی زۆر پاره‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كه‌ی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ریتانیا.. كوردێك بڕێكی زۆر پاره‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كه‌ی

كوردیو

كوردێكی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ كارێكی مرۆڤانه‌دا جزدانێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كه‌ی.

حاجی عومه‌ر ئه‌حمه‌د، كوردێكی موسوڵمانی دانیشتووی به‌ریتانیایه‌، جزدانێك ده‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ بڕێكی زۆر له‌ پاره‌ و چه‌ند كارت بانكییه‌ك كه‌ پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆری تێدابووه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پیاوێكی مه‌سیحییه‌ و  له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌دا به‌ (حاجی عومه‌ر)ی وتووه‌:" ئێستا کۆرۆنا نەبوایە لەئامێزم دەگرتی".

پیاوه‌ مه‌سیحییه‌كه‌ سه‌رسامی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌ربڕیوه‌ و وتویه‌تی:" ئەمە تەنها کاری خوایە لەناو ئەو هەموو دزە ، تۆیەکی دەسپاک دۆزیوتەتەوە و هێناوتەوە" 

هاوكات،"خێزانی پیاوەکەش پێی ووتوە تۆ لەمڕۆ بەدواوە برای منی، ئەبێت ناونیشانی خۆتمان بدەیتێ و سەردانتان بکەین".

ئیسماعیل ئه‌حمه‌د برای (حاجی عومه‌ر)ه‌ و له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:"سوپاس بۆخوا براگیان ، شانازییە کە مزگەوت ئاوای پەروەردەی کردین".

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ