كوردی‌و
شۆفێرانی نێوان هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق و هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە و داوا دەکەن، رێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و بەغدا بکرێتەوە.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6-8-2020 به‌شێك له شۆفێرانی هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داوا دەکەن وەک چۆن رێگای نێوان بەغدا - سلێمانی كرایه‌وه، بەو شێوەیە رێگەی هەولێریش بکرێتەوە.
یه‌كێك له شۆفێره‌كان ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چێشتخانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێگه به هاتووچۆ و كاركردنی ئێمه نادات".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج مانگه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، ئه‌و شۆفێرانه كه زیاتر له دوو هه‌زار شۆفێر ده‌بن، بێكار بوون و به وته‌ی خۆیان كه‌س لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه له كاتێكدا بژێوی ژیانی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه.