10 هۆكاری سادە بزانە كە دەبنە هۆی تێكچوونی ئۆتۆمبێل
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

10 هۆكاری سادە بزانە كە دەبنە هۆی تێكچوونی ئۆتۆمبێل

 

هۆكارەكانی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێل زۆرن، بەكورتی لە خوارەوە 10 هۆكار دەخەینە ڕوو:
1- تێكردنی بەنزینی خراپ و كواڵێتی نزم.
2- گۆڕینی پارچەی خراپبوی ئۆتۆمبێل بە پارچەی كواڵێتی نزم یان نەگونجاو، وەك: دانانی پاتری، تایە..لە قیاسی خۆی گەورەتر (هەمیشە پابەند بە پارچەی قیاسی ئۆتۆمبێل).
3- زەختكلێكردن و زۆر پێ لێنان لەكاتی رۆشتن.
4- فەرامۆشكردنی دەنگ و خەلەلی بچوك، دواتر سەردەكێشێت بۆ خەلەلی گەورەتر.
5- بەتوندی دەست خستنە سەر گێڕ و هێشتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل (تەمەنی گێڕ كورت دەكات).
6- درەنگ گۆڕینی رۆنی مەكینە و هایدرۆلیكی گێڕ، یان تێكردنەوەی رۆن و هایدرۆلیكی كواڵێتی نزم.
7- درەنگ تێكردنی بەنزین، فەرامۆشكردنی تێكردنەوەی بەنزین تاوەكو گڵۆپی بەنزین هەڵدەبێت، یان تێنەكردنەوەی بەنزین تاوەكو لە بێ بەنزینی دەكوژێتەوە.
8- راگرتن و هەڵنەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر.
9- دەستكردن بەرۆیشتن بەر لە گەرمبوونی بزوێنەر (لەكەشوهەوای سارد بەتایبەتی).
10- چەتاڵكردنی پاترییەكی شەحنبڕاو بە پاتری ئۆتۆمبێلەكەت..
بەخۆپاراستن لەم 10 خاڵەی سەرەوە ئۆتۆمبێلەكەت بپارێزە.

 

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ