وەزارەتی تەندروستی: هەولێر لەلووتكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی: هەولێر لەلووتكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە

 

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەولێر لە لووتكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە و ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەت تۆماردەكرێن.



د.خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: هەولێر لە لووتكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە و ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەت تۆماردەكرێن و داوا لە هاوڵاتیان دەكەین زۆر ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی رێنماییەكان بن بارۆدوخەكەخراپە.

 

هەروەها ووتیشی: ڤایرۆسەكە لە سلێمانی و گەرمیان ڕوو لە كەمبوونەوەیە و بەداخەوە لەهەولێر خراپە و لە دهۆكیش حاڵەتەكان ڕوو لە زیادبوونە .

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لە هەولێر سێ نەخۆشخانەیان بۆ توشبووانی ڤایرۆسەكە تەرخانكردبوو ئێستا زیادیانكردووە نەخۆشخانەی فریاكەوتنیش كە زیاتر لە 100 قەرەوێلەی هەیە تەرخانكراوە بۆ ئەو نەخۆشیە و بەشێك لە نەخۆشخانەی هەولێری فێركاریش دووبارەتەرخانكراوه و پلانیان هەیە نەخۆشخانەیەكی تریش لە دەرەوەی هەولێر بۆ قەزا وناحیەكان تەرخان بكەن لەبەر ئەوەی ژمارەكە یەكجار زۆرە و تا دێت زیاتر دەبێت و بارۆدۆخەكە باش نیە و ئەگەرخەڵك پابەند نەبێت توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو نەخۆشەیان نابێت.

 

بەڕیوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: ئێستا لە نێو نەخۆشخانەكان ئوكسجین هەیە و خۆمان توانایدابینكردنمان هەیە، خەڵك ئوكسجین دەكڕێت و بۆ ماڵەوە دەبات ئەوە شتێكی زۆر نا تەندروستە داوامان لە خەڵك هەیە كە ئەو كارە نەكەن تەنیا لەحاڵەتێكی زۆر پێویست ئەویش كاتێك كە پزیشكەكە خۆی داوایان لێ دەكات .

 

هه‌واڵی گرنگ