لێكۆڵینەوە لەگرتە ڤیدیۆییەكی نەخۆشخانەیەكی سەیدسادق دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لێكۆڵینەوە لەگرتە ڤیدیۆییەكی نەخۆشخانەیەكی سەیدسادق دەكرێت

 

دوێنێ چوار شەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە نەخۆشخانەیەكی سەیدسادق بڵاوكرایەوە كە لە ژووری پزیشكێك بوتڵی خواردنەوە كحولیەكانی تێدایە، گرتەكە كاردانەوەی لێكەوتەوەو لیژنەیەكی لەسەر پێكهێندرا.

 

پەیامنێری كوردیو لە سەیدسادقەوە پێی ڕاگەیاندین: دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە تێدا دەردەكەوێت بوتڵی خواردنەوە كحولیەكان لە دۆڵابی پزیشكێكی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت دایە لە سەید سادق، لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای سەیدسادق پێكهێندرا بۆ لێكۆڵینەوە لەو گرتەڤیدیۆیەو گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ