تەندروستی دهۆك : دۆخەكە خراپە و نەخۆشخانەكان پڕن لە تووشبووی كۆرۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی دهۆك : دۆخەكە خراپە و نەخۆشخانەكان پڕن لە تووشبووی كۆرۆنا

 

بەرێوەبەری تەندروستی دهۆك رایدەگەینێت ، دۆخی تەندروستی پارێزگاكە زۆر خراپە ، رۆژانە تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێت ، داوای قەدەغەی گشتی هاتوچۆمان كردووە.

نزار عیسمەت ، بەرێوەبەری تەندروستی دهۆك رایگەیاند : " نەخۆشخانەكان پڕن لە تووشبووی نوێ ، بەشێك لە نەخۆشخانە پسپۆرییەكانمان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان كردووە ، ئەو تووشبووانەیشی دۆخی تەندروستیان جێگیرە گواستوومانەتەوە بۆ ئوتێلەكان".

ئەو بەرپرسەی دهۆك وتیشی : " حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی شارەكەمان تەرخان كردووە ، ئەم برە پارەیە هاوكارێكی باشی ئێمە دەبێت بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا".

دەشڵێت : " وەك تەندروستی دهۆك داوامان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەرووبونەوەی قەیرانەكان كردووە بۆ ئەوەی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ رابگەینین یان رێكاری توند بگیرێتە بەر".

 

هه‌واڵی گرنگ