هه‌ولێر.. قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هه‌ولێر.. قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

كوردیو
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌ینێت: هاتووچۆكردن له‌ رۆژانی هه‌ینیدا له‌ چه‌ند شوێنێكی گشتیدا قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 6-8-2020 قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:" بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر ‎له‌ رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه‌ میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده‌، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان،پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه"‌.

به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، تائێستا له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێنج ھەزار و 417 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ھەزار و 337 كەس چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 148 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ