كۆمپانیای مودێرنا ، نرخی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكراكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیای مودێرنا ، نرخی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكراكرد

 

كۆمپانیای مودێرنا رایگەیاند، نرخی هەر ڤاكسینێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان (32 بۆ 37) دۆلاری ئەمریكی دەبێت.

وەك كۆمپانیای مودێرنا بڵاوی كردۆتەوە ، نرخەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەپێی تایبەتمەندی بۆندەكان و زۆری ژمارەكان دەگۆرێت ، بەڵام لەنێوان (32 بۆ 37) دۆلار دەبێت.

ستیڤان بانسیل ، سەرۆكی تەنفیزی كۆمپانیای مودێرنا رایگەیاند ، لەكاتی بوونی پەتاكە ، بەرپرسیاردەبین لە نرخی ڤاكسینەكە بەوەی بەكەمترین نرخ بیفرۆشین.

حكومەتی ئەمریكا مانگی رابردوو بۆندێكی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایو ئێن تیك واژۆكرد بۆ ئەوەی گەرەنتی (50) ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی بكات لەبەرامبەر هەر ڤاكسینێكیش بۆ یەك تاكی ئەو وڵاتە (40) دۆلار تەرخان دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ