كوردی‌و
تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیار نییه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تی دارایی چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ جارێكی دیكه لێبڕینی لێ دەکرێت بەڵام بڕی لێبڕینەکە جارێ دیاری نەکراوە، هەروەها وابڕیارە لە دوای 15ی مانگ ده‌ستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیشیكرده‌وه، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها بڕی 250 ملیۆن دۆلاری لەبەر دەستە، بۆیە چاوەڕێی داهاتی زیاترە و لەگەڵ ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بتوانێت مووچەی تەواوی شوێنەکان دابەشبکات.
لای خۆشییه‌وه كاروان گه‌زنه‌یی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زیری دارایی به راشكاوی پێی راگه‌یاندین كه ئه‌گه‌ر به‌غداد پاره نه‌نێرێت ناتوانین مووچه دابه‌شبكه‌ین.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2020 و دوای تێپه‌ربوونی 7 مانگ، ته‌نها دوو مووچه‌ی دابه‌شكردووه و به بیانووی یاسای چاكسازی و سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر جاره‌و به رێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه.