لە شاری هەولێر ٨٠ تووشبووی كۆڕۆنا لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان و باری تەندروستیان خراپە ٢٠٠ تووشبووش باری تەندروستییان ناجێگیرە.
د.بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكدا رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند: هەزار و ٩٢٠ توشبووی كۆڕۆنا لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە ژێر چاودێری پزیشكیدان، لەو ژمارهیهدا ٢٠٠ تووشبوویان باری تەندروستییان ناجێگیرە و ٨٠ تووشبوو لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددان و باری تەندروستیان خراپە و ١٠٠ حاڵەتیش پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە و رۆژانە به ئۆكسجین ههناسه وهردهگرن.
بە پێی ئامارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ١٥ هەزار و ٥٧٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە پێنج هەزار و ٤١٧ تووشبوو لە هەولێرن، لهو ژمارهیهشدا ١٤٨ یان لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستداوە.