تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغی ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ریوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه هاتوه: سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی، کە بڕیاربوو لە وادوی خۆی به‌رێوه بچێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩، دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڕیارماندا تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم دوابخرێت بۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به‌وه‌ی دیاریكرنی ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان له دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکانه بۆ واده‌ی ده‌ستپێكردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.