له‌ ڕاپه‌رین ده‌ستبه‌سه‌ر بڕیكی زۆر ده‌رمانی قاچاغدا گیرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ ڕاپه‌رین ده‌ستبه‌سه‌ر بڕیكی زۆر ده‌رمانی قاچاغدا گیرا

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری دەرماندا گرت كە لە وڵاتی ئێرانەوە بە قاچاغ هێنرابوون.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی ڕاپه‌ریندا هاتووە: ڕۆژی 2ی ئەم مانگە هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و یاریدەدرێتی ئاسایشی سەنگەسەر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری دەرمانی مرۆییدا گرت كە لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێنراوبوون، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو  كه‌ دوو كەس بە تۆمەتی هێنانی دەرمانەكە دەستگیركراون.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ جۆری دەرمانەكان دراوه‌ كه‌ پێكهاتوون لە: 281 هەزار و 840 دەنکە حەب لە جۆرەکانی ( بێنراکودیل، ڤیتامین سی، کۆڵدجێل، گەین ئەپ، ڕۆیاڵ، فات فاست، سوپسیدیاری فود پرۆدەکت، هیمالایەو پوما).

شەش هەزار و 320 مەلحەمی جۆری (ئێن ئێن و زایلۆژێل) لەگەڵ 600 قەترەی جۆری (کانازۆڵ، کۆلیک ئی زێت و جێنتێکس).

 

هه‌واڵی گرنگ