به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رزترین ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایده‌گه‌نێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 47 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 67 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 6 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی توشبوانی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتوه‌ ، لە 24 كاژێری رابردوودا 16 هەزار و 591 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا كراون، ئەنجامی پشكنینی سێ هەزار و 47 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، كە بەپێی پارێزگاكان بەمشێوەیە (بەغدا: 659، نەجەف: 290 ، بەسرە: 273، كەربەلا: 244، هەولێر: 218 ، كەركوك: 211، بابل: 194، نەینەوا: 144، سەڵاحەدین: 113، دیالە: 103، دهۆك: 101، میسان: 96، دیوانیە: 93، سلێمانی: 85، واست: 74، زیقار: 67، ئەنبار: 43، موسەنا: 39 )، هەر بەپێی ئامارەكە، دوو هەزار و 583 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە.

به‌ گوێره‌ی دواین ئاماره‌كان تائێستا لە عێراق ملیۆنێك و 92 هەزار و 741 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشكنینی 140 هەزار و 603 كەس پۆزەتیڤ دەرچووە، 101 هەزار و 25 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و پێنج هەزار و 161 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ