وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم ڕایه‌یاند: نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە بڕی ٢٥٪ كه‌م كراوه‌ته‌وه و لەمەودوا نەخۆشخانە ئەهلییەكانیش دەبێ نەخۆشانی كۆرۆنا وەربگرن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند: بڕیارمانداوە هەموو نەخۆشخانەیەكی ئەهلی نەخۆشی کۆڕۆنا وەربگرێت، هه‌روه‌ها هەموو نەخۆشخانە ئەهلیەکانمان ڕاسپاردووە بە وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا و هاوکاریکردنی نەخۆشخانە حکوومیەکان.
له‌باره‌ی بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: ٢٥%ی نرخمان بە نەخۆشخانە ئەهلییەكان دابەزاندووە، هەروەها ئێمە چاودێریی نەخۆشخانەكان دەكەین، هه‌ركه‌س سه‌رپیچی له بڕیاره‌كه‌دا بكات سزا دەدرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌رو 45 نەخۆشخانەی ئەهلی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان هەیەو كار دەكەن.