سەرەڕای ئەوەی بانکەکانی حکومەتی تورکیا دۆلارێکی زۆریش دەخەنە بازاڕەکانەوە نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لەم ساڵدا دابەزی.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 6 ی ئابی 2020 ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە کە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووە بە 7.27 لیرەی تورکی، لە کاتێکدا لە مانگی ئایار، نرخی یەک دۆلار لە بەرانبەر 7.25 لیرە بوو.
ههروهها ڕۆژنامهی شەرقولئەوسەت ئهوهشی خستۆتهروو کە ئەمڕۆ، نرخی پشکەکان لە بۆرسەی ئەستەنبوول بە ڕێژەی لە سەدا 5 کەمی کردووە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، دراوی تورکی لە سەدا 22ی بەهاکەی لەدەستداوە، نرخەکەشی بەردەوام دادەبەزێت، ئەگەرچی بانکە تورکییەکان ۆلارێکی زۆر دەفرۆشنەوە، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی لیرەی وڵاتەکەیان.