لەم شارەی كوردستان كۆرۆنا لە پاشەكشەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم شارەی كوردستان كۆرۆنا لە پاشەكشەیە

 

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری لە شاری سلێمانی رایگەیاند، بارودۆخیان بەبەراورد بە مانگی رابردوو زۆرباشتر بووە لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا.

(د. داهات حەوێزی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لەپەیجی خۆی لە فەیس بووك نووسیویەتی، بەبەراورد بەمانگی رابردوو بارودۆخیان زۆر باشتر بووە، ڕێژەی توش بوون و داخل بوون زۆر كەمبۆتەوە.

پەیامی (د. داهات حەوێزی)

وەزعی ئێستای نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی تایبەت بە كۆڕۆنا:

مانگێك پێش ئێستا وەزعی نەخۆشخانەكانی سلێمانی زۆر خراپ بوو، بەتایبەتی نەخۆشخانەی جمهوری ڕۆژانە ۱۲۰ نەخۆشی تیا بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ڕێژەی تووشبوون و داخل بوون و گیان لەدەستدان زۆر كەمبۆتەوە.

ئەمڕۆ تەنها ٤٨ نەخۆش ماوەتەوە لە نەخۆشخانە، سوپاس بۆ خوا بەس ئەمڕۆ ۲۱ نەخۆش چاك بونەتەوە و دەرچون و هیچ كەسێك لە جمهوری گیانی لەدەست نەداوە.

نەخۆشی هەموو شارەكانی تیایە، جگە لە سلێمانی و دەوروبەری، نەخۆشی كەركوك و خانەقین و بەغدا و شارەكانی تریشمان لایە.

ئەو چارەسەرانەی زۆر پشتی پێ ئەبەستین بریتین لە پلازمای خوێن، دەرزی بەرگری و حەبی فاڤیپیراڤیرو چارەسەری تایبەتی هەوكردن.

سوپاس بۆ پزیشك و كارمەندە دڵسۆزەكانی نەخۆشخانە

تكایە باپەندبن و ماسك و دەستكێش بەكاربێنن تا بتوانین كۆنتڕۆڵی كۆڕۆنا بكەین

(د. داهات حەوێزی – بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی)

 

هه‌واڵی گرنگ