سەرچاوەو ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ژمارەی تووش بووانی پەتای كۆڕۆنا لە جیهان (19) ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا لە جیهان بازێكی گەورەی داوەو خێراتر تەشەنەی سەندووەو بڵاوبۆتەوە.
هەروەها بەپێی ئامارە جیهانییەكان تاكو ئێستا زیاتر لە (12) ملیۆن كەسیش چاك بوونەتەوەو (705) هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.