نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران وازی لە پۆستەكەی هێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران وازی لە پۆستەكەی هێنا

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران (بڕایان هۆك) واز لە پۆستەكەی دەهێنێت و نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا (ئیلیەت ئابرامز) كاروباری ئێرانیش بەڕێوەدەبات.

دەست لەكاركێشانەوەی هۆك لەكاتێكدا دێت، كە واشنتۆن هەوڵ دەدات پشتیوانی وڵاتانی نەتەوە یەكگرتووەكانی دەست بكەوێت بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە ئێران كە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگدانێك لەسەر ئەو بابەتە دەكەن.

بڕایان هۆك چەند كاتژمێرێك پێش ئەوەی دەست لەكاركێشانەوەكەی ڕابگەیەنێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت، بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەو بابەتەدا، هیوادارین ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێگەیەك بۆ ئەوە بدۆزێتەوە.

هێشتا ڕوون نیە ماوە فەرمییەكەی هۆك لە پۆستەكەیدا كەی تەواو دەبێت و ئایا لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە تاوەكو دەنگدانەكە دەكرێت یاخود نا، پەمپیۆش هیچ هۆكارێكی بۆ دەست لەكاركێشانەوەی هۆك نەخستەڕوو، بەڵام لە تویتێكدا وتی هۆك دەیەوێت لە كەرتی تایبەتدا كاربكات.

وتیشی : هۆك ڕاوێژكارێكی متمانەپێكراوو هاوڕێیەكی باشە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا ئەنجامی مێژوویی بەدەستهێناوەو بۆتە هۆی ئازادكردنی كۆمەڵێك لەو ئەمریكیانەی كە لە ئێران دەستگیركرابوون.

لە كۆتایی ساڵی 2018 دا هۆك بووە نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران و ڕۆڵێكی سەرەكی بینیوە لە هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ چركردنەوەی فشارەكانی سەر ئێران،

جێگرەوەكەی هۆك، ئیلیەت ئابرامز لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا بووە نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلاو پەیڕەویی سیاسەتێكی توند دەكات كە ئامانج لێی دوورخستنەوەی سەرۆكی ڤەنزوێلا نیكۆلاس مادورۆیە لەسەر دەسەڵات، بەڵام تاوەكو ئێستا مادورۆ سوپای وڵاتەكەی لەژێر دەستدایەو ڕووسیاو چین و كوباو ئێرانیش پشتیوانی لێدەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ