تەندروستی عێراق نهێنیەك لەبارەی تووشبوانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق نهێنیەك لەبارەی تووشبوانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

 

ڕۆژانە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لەبەرزبونەوەن و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو سێ هەزار و 461 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و لە ئێستاشدا تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كەوا تووشبوانی كۆرۆنا لە عێراق لە جۆری سوكن.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە لەسەدا نەوەدی تووشبووانی كۆرۆنا لەجۆری سووك و مام ناوەندە ، لەوبارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: ئەو بڕیارانەی لەوەزارەتی تەندروستیەوە دەردەچێت لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەمەكی نیە و بەڵكو پلان بۆ دارێژراوە و ڕاوبۆچوونی پسپۆڕانی لەسەر وەرگیراوە و ئاماژەی بەوەكرد سەرباری داواكاریی و بانگەوازە بەردەوامەكان هاوڵاتیان پابەندنەبوون بەدوورەپەرێزی و جێبەجێكردنی رێكارە خۆپارێزییەكان.

روونیشیكردەوە وەزارەتی تەندروستی پەنای بردۆتە بەر ستراتیژی ئاشكراكردنی حاڵەتەكانی تووشبوانی كۆرۆنا و چارەسەری پێشوەختی گرتۆتەبەر لەگەڵ گرنگیدان بەهۆشیاری بەشێوەیەكی گشتی.

راشیگەیاند بڕیاری لابردن و هێشتنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نەوەك وەزارەتی تەندروستی بەتەنیا و لیژنەكە كۆدەبێتەوە و ئەوە ڕادەگەیەنێت كەلەقۆناغی داهاتوودا كاری پێ دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ