كه‌ركوك.. دوو گه‌نجی كورد كۆتایی به‌ ژیانی خۆیان ده‌هێنن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كه‌ركوك.. دوو گه‌نجی كورد كۆتایی به‌ ژیانی خۆیان ده‌هێنن

كوردیو

پۆلیسی  کەرکووک رایده‌گه‌یه‌نێت: لە دوو ڕووداوی جیادا، دوو گەنجی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 8-8-2020 عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركووك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "شەوی رابردوو هاوڵاتییەكی كورد بەناوی (ر. ك. ت) لە گەڕەكی "پەنجا عەلی" شاری كەركووك، بە پەت خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

هاوكات  "هەر شەوی رابردوو لە گەڕەكی "ئیمام قاسم" لە شاری كەركووك، گەنجێكی تەمەن 16ساڵی دیکەی كورد، بەناوی (ع. ع) خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "هۆكاری رووداوی ئەو گه‌نجانه‌ نادیارە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ كه‌سوكاره‌كه‌یاندا كراوە."

 

هه‌واڵی گرنگ