كوردی‌و
پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های زێڕ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەرووی دوو هه‌زار دۆلار لە هەفتەی رابردوودا به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سیتی بانک کە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئابوورییە ، پێشبینی دەکەن لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نرخی زێڕ به‌رزبێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 100 دۆلار و لە ماوەی شەش تاوەکو 12 مانگیشدا نرخی زێڕ بگاته نزیکەی دوو هه‌زار و 300 دۆلار.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بانکەکە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە مەترسی نازانێت بۆ سەر ئابووریی جیهان، هه‌روه‌ها پێیانوایە کە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ نابێتە هۆکار بۆ ئەوەی دۆلار وەکو گرنگترین دراوی نێو بازاڕ سەروەریی خۆی لەدەستبدات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وەبەرهێنەران بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا سەرمایەکانیان دەکەنە زێڕ و بەو هۆیەشەوە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە روو لە زیادبوونە و رۆژانه نرخه‌كه‌ی به ناجێگیری ده‌مێنێته‌وه.