كۆمپانیای فەیسبووك ڕایدەگەیەنێت: سەرۆكی ئەمریكا هەواڵێكی ناڕاستی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەبوەو بەهۆی ناڕاستی هەواڵەكەوە پۆستەكەیمان سڕییەوە.
كۆمپانیای فەیسبووك بڵاویكردەوە: دۆناڵد ترەمپ پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە كە وتبووی "منداڵان پارێزراون و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن"، ئەو پۆستەیمان لەبەر ناڕاستیەكەی سڕییەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا ووتبوی:پێم وایە پێویستە قوتابخانەكان بكرێنەوە، منداڵان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن، وە وتیشی ئەوان هیچ كێشەیەكیان نییە و سیستمێكی بەرگری بەهێزتریان هەیە.