وادەی كۆتایهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی كۆتایهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ڕاگەیەندرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ و سبەینێ ڕەشەبا لە شاری سلێمانی بەردەوم دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی ئەو رەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتوەتەوە، ڕایگەیاند: ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئیستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: كەش و هەوا لە شاری سلێمانی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنیتەوە و كەشناسی سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویكردوەتەوە كە نزمترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ