بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شێوازی چۆنیەتی مراندنی ئۆتۆمبێل دەخاتەڕو و ڕایدەگەیەنێت: لەكاتی مراندنی ئۆتۆمبێلەكەدا شۆفێر دەتوانێت سود لەپارچە بەكارهاتووەكانی ببینێت.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەو شۆفێرانەی كە بەنیازن ئۆتۆمبێلەكانیان بمرێنن، ئاسایی سەرەتا داواكارییەك "عەریزە" پێشكەش بەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكەن و هۆكاری مرادنەكەش دەخەنەڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو: لەحاڵەتێكیشدا ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە تووشی ڕووداوی هاتوچۆی قورس هاتێبێت واتە "دەعم" بێت، دەبێتە خاوەنی داواكارییەكە یاخود شۆفێرەكە نوسراوی پۆلیس بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوای پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت و "قەباغو شاسی" ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی هاتوچۆی سلێمانی دەكرێت و پاشماوەی ئۆتۆمبێلەكەش لەگەراجی نۆكان پان دەكرێتەوە لەناو دەبرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە پارچەیەكی یاخود تایەكانی هێشتا بەكاربێت، شۆفێر دەتوانێت بۆ خۆی سوودیان لێوەربگرێت.