كارەبای هەرێم دوومەرج دادەنێت بۆپێدانی كارەبا بە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارەبای هەرێم دوومەرج دادەنێت بۆپێدانی كارەبا بە عێراق


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرج دادەنێت بۆ پیدانی كارەبا بە حكومەتی عێراقو مەرجەكانیش بریتین لەوەی نابێت ئەو كارەبا پێدانە ھیچ كاریگەریەكی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەكە لەكاركەوتووەكانی كارەبای ھەرێمی كوردستان دابین بكات


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاگەیاند: "زانیاریمان پێ گەیشتووە كە حكوومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە كارەبایەك لە ھەرێمی كوردستان و توركیا بكرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەك وەزارەتی كارەبا تاوتوێ كردووە بەڵێنمان داوە بە مەرج ڕێگە پێدانەكە بە بەغدا بدەین".

ڕاشیگەیاندوە"نابێت ئەو كارەبا پێدانە ھیچ كاریگەریەكی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەكە لەكاركەوتووەكانی كارەبای ھەرێمی كوردستان دابین بكات و كارەباكە لەو یەكانەوە ببات".


باسی لەوەش كردوە: "ھەرچەندە ئەو یەكانەی لەكار كەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەركات حكوومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ كرد و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ڕەزامەند بوون، ئەوكات ڕێگەی پێ دەدرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ