نرخی نەوت دابەزی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت دابەزی


دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا نرخی نەوت بۆسەرۆ45دۆلار بەرزبویەوە ئەمرۆ جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزیەوە هاتەوە خوار45دۆلار.


ئەمرۆ شەممە8-8-2020 لەبازارەكانی مامەلەكردن بە نەوت نرخی بەرمیلیك نەوتی برنت بەرێژەی 1.5لەسەد نرخەكەی لەدەستدا و بە44دۆلارو 40سەنتە مامەڵەی پێوەكرا.


لەهەمانكاتدا نرخی بەرمێلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساسیش 1.7لەسەد بەهاكەی لەدەستداو نرخی بەرمیلێك بە 41دۆلار و 22سەنت مامەڵەی پێوە كرا.


جێگەی ئاماژەیە لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە زۆری وەبەرهێنانی نەوتەوە لەلایەن وەڵاتانی وەبەرهیًَنەرەوە نرخی نەوت ناجێگیرەو ڕۆژانە لەبەرزبونەوەو نزمبونەوەدایە.

 

هه‌واڵی گرنگ