ئێران... 132كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران... 132كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


ئەمڕۆ شەممە8-8-2020 وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری 24كاتژمێری ڕابردووی توشبوانی ڤایرۆی كۆرۆنای بڵاو كردەوەو ڕایگەیاند 132كەس بە نەخۆشیەكە گیانیان لە دەستداوە.


سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ شەمە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند"لە24كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.


راشیگەیاند" كۆی ئەو كەسانەی كەلەنەخۆشیەكە چاكبونەتەوە تا ئێستا گەیشتوەتە 282122كەس وكۆی ژمارەی توشبوانیش گەیشتوەتە 324692كەس و18264كەسیش گیانیان لەدەستداوە"

 

هه‌واڵی گرنگ