دوای زیادکردنی تایبەتمەندی کورتکردنەوەی ڤیدیۆ لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، سامانی دامەزرێنەرهكهی بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبوەوە.
بەهۆی زیادکردنی تایبەتمەنی کورتکردنەوەی ڤیدیۆ نوێیەکان، سامانەکەی بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە
ئهمڕۆ شهممه 8 ی ئابی 2020 بەپێی ههواڵێكی ، تۆڕی هەواڵی BBC-ی بریتانی، مارك زوكەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبوک رایگەیاندوە، بەهۆی زیادکردنی تایبەتمەنی کورتکردنەوەی ڤیدیۆ نوێیەکان، سامانەکەی بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.
هەر لە دوای ئەم راگەیەندراوە نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە بە رێژەی 6% بەرزبوەوە
ئهوهش له كاتێكدایه 5 ی ئاب، کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاند، تایبەتمەندی ئینستاگرام ریلیز-یان زیادیکردوە، کە لەتوانایدایە ڤیدیۆ نوێیەکان کورتبکاتەوە،
هەر لە دوای ڕاگهیاندنی ئەم ههواڵه نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە بە رێژەی 6% بەرزبوەوە، کە به تەنها خۆی مارك زوكەربێرگ خاوەنی 13%ی پشکەکانە.
جێ ی ئاماژهیه مارك زوكەربێرگ لە ئێستادا چوەتە ریزی جێف بیزۆز، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە سامانەکانیان 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.