پاش نیوەرۆی ئەمرۆشەممە8-8-2020 فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی قەزای زاخۆیان كردوە و ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەكان كە بڵاو كراونەتەوە پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەلایەن فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای دەركار – باتیفا لە سنووری قەزای زاخۆ كراوەتە ئامانج.
هەربەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بووە جگەلەوەی ئۆتۆمبێلەكە سوتاوە هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.