قەدەغەی هاتوچۆ درێژ كرایەوە ، دەوامی فەرمانگەكانیش كەمكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەدەغەی هاتوچۆ درێژ كرایەوە ، دەوامی فەرمانگەكانیش كەمكرایەوە

 

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تا ناوەڕاستی ئەم مانگە درێژ كردەوە و دەوامی فەرمانگەكانیشی كەمكردەوە.

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا رایگەیاندوە"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ تا 15ی ئابی 2020 درێژ بكرێتەوە و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممانیش قەدەغەی تەواو دەبێت."

هەر لەنوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەوە هاتووە " دەوامی فەرمانگەكان بەڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە وەزارەتەكان بۆ بڕیاردان لەسەر شێوازی دەوام."

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەم شێوازی دەوامكردنە تا 15ی ئاب بەردەوام دەبێت و دوای كۆتایی هاتنی وادەكە ئەنجومەنی وەزیران چاو بە بڕیارەكانیدا دەخشێنێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ