وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌گێرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌گێرێته‌وه‌

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێكاری نوێمان بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران خێزانی ئاوارە بۆ زێدی خۆیان، دەستپێكردووە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 8 ی ئابی 2020 عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق له‌ لیدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: بە پێی ئامارەكان، له‌ئێستادا نزیكەی ٥٩ هەزار خێزانی ئاوارە لە كامپەكانی هەر سێ‌ پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا نیشتەجێ كراون كە زۆربەیان ئێزدین و دانیشتوی قەزای شەنگالن.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوابەدوای داخستنی نزیكەی ٧٦ كامپی ئاوارەكان، نزیكەی ٢٥٠ هەزار خێزان تا مانگی تەموزی ڕابردوو گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای ئەنبار.

 

هه‌واڵی گرنگ