لیژنه‌ی باڵای خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبوونه‌وه‌و پێشنیاركرا رێكه‌وتی 1 ی 9 ی 2020 ساڵی نوێی خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8 ی ئابی 2020 لیژنه‌ی باڵای خوێندن به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیری خویندنی باڵا‌و ئه‌ندامیه‌تی سه‌رۆكی به‌شێك له زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان كۆبوونه‌وه، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاپۆرتێك ده‌ركرا.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه كۆپیه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه هاتووه: ساڵی نویی ئه‌كادیمی 1ی9ی2020 ده‌ست پێده‌كاته‌وه و پێویسته ساڵی ئه‌كادیمی 30ی 6ی2021 كۆتایی بێت، به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌ی خوێندن له 30 هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه جگه له پشوه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان كه ده‌كه‌وێته ناو واده‌ی خوێندنی ساڵه‌كه.