ڕیژه‌یه‌كی به‌رزی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕیژه‌یه‌كی به‌رزی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 325 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 74 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 307 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8 ی ئابی 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراویكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 17 هەزار و 125 پشكنین كراون لەوەش سێ هەزار و 325 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 74 كەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها دوو هەزار و 307 كەس چاكبوونەتەوە.
 
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دائاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كۆی گشتی چاكبووان 105 هەزار و 504 كەسە، واتە بەڕێژەی لە 71.6%، هەروەها تائێستا 147 هەزار و 389 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 5 هەزار و 310 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ