ژیان لەسەردەمی لایکدا!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژیان لەسەردەمی لایکدا!

 کاتێ لۆمەی تەکنەلۆژیا دەکەین ،خۆشمان خزاندۆتە نێو تۆڕی هەڵەکانیەوە ، کاتێ هەموو هەوڵێکمان تەنها بۆسەرکەوتنە ، سەرکەوتنێکی بێ بەهادەردەچێت، کاتێ زۆردارخۆی دەکاتە نوێنەری چەوساوەکان ، دەوڵەمەندە چروک و چاوچنۆکەکان لەبری هەژارەکان دەست پاندەکەنەوە، داگیرکەر ئاڵای ئازادی هەڵدەکات، پیاوە برسیە ئارەزووبازەکان پێشەوایەتی بزووتنەوەی مافی ئافرەتان دەکەن، کلتوروداب ونەریت دەخرێتە مۆزەخانەوە ، ئەوەیە سەردەمی پێوەری لایک وکۆمێنت !

ئەوکاتانە پیاوی خۆی دەوێت بێتە مەیدان ، ئەودەمەی ناپاکی دەبێتە شانازی، گەندەڵی دەبێتە خزمەت و موزایەدە، ژمارە دەبێتە پێوەر تفەنگ دەبێتەبراگەورە پارە دەبێتە خوداوەند! ئومێد دەبێتە ڕەشبێنی بەئینتەرێک نیگەتیف دەبێتە پۆزەتیف، دەنگ هەڵبڕی دەتخەنە نێو سیناریۆیەکی بۆگەن و دژوار،تا شەرمەزاری بەردەرگای بەرپرسێکی داوێن پیس نەبیت لێ ی دەرناچیت،

لەسەردەمی لایکدا ماست ڕەشە ، ئەگەرنا ناسنامەیەکی تیرۆریستیت بۆدەردێنن مۆری خیانەت لەنێوچاوانت دەدرێت و تاماوی لەکونجی زیندانێکی ئەهلیدا دەتوێیتەوە ،کاتێ حیکمەت ودانایی لەبەژن وباڵاوسیماوجل وبەرگداکورت دەکرێتەوە ،کاتێ دادوەری لەبەردەرگای دادگاکان دەکرێتەقوربانی، تاوانبارنمایشی بێ تاوانی لەڕۆڵی ئەکتەرێکی ساختەچیدادەبینێت ، کاتێ ئابڕوو دەبێتە کاڵایەکی دەستی دوو،خەڵوەتگای پیری پڕدەبێت لەدایک وباوک ،کاتێ چوارڕیانەکانی هاتووچۆ بەکرێ دەدرێن وسواڵکردن دەبێتە مۆدەوکاسبی ، کاتێ جەژنانە و سەرەخۆشی دەبێتە ئۆنلاین ،پەتی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەپچرێت ،کاتێ مامۆستا،بڕوانامە لەووڵاتێکی دواکەوتوو بەپارە بەدەست دێنێت ،قوتابخانەو زانکۆ پڕدەبێت لە نەخوێندەوار،پڕدەبێت لەکادری حزبی تەمبەڵ و دۆڕاو.

کەفتریاکانی کۆلێژ دەبێتە بەندبێژ شەقامەکانی ناوپەیمانگا لەپێش بڕکێ ی نمایشی جل وبەرگ و سێلفی گرتن بترازێت هیچی ترنیە ،کاتێ بازارو سەیڕانگاکان پڕدەبن لە بێگانەو سێ چارەک لەپێ خاوەن ماڵ خۆی بەنامۆ دێتەبەرچاو،کاتێ سیاسیەکان دەبنە بانگخوازو مامۆستای ئاینیش لەترسی ئەوقاف ماڵەکانی خودا چۆڵ دەکەن ،کاتێ ژمارەی ڕۆژەکانی ناپاکی نیشتمانی ونەتەوەیی زۆردەبن ،نائومێدی دەگاتەلووتکە ومیللەت خۆزگە بە دوژمن دەخوازێت ،لەسەردەمی لایکدا فیتنەچییەکان دەبنە چاودێری سیاسی حزب ، لەحەوشەی یەک ماڵی بچووکدا دێگەڵە دەبێتە سنووری جیاکردنەوە، لەسەردەمی لایکدا دوکەڵی نەوت دەمانخنکێنێت و لەسەرمای زستانیشدا ڕەق دەبینەوە ،لەم سەردەمە دەمانکەنە کۆیلەی سوڵتان و ئاخوندەکان ! ئەم سەردەمە پیاوی خۆی دەوێت.

 

هه‌واڵی گرنگ