بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی : ئەوانەی تووشببون جارێكی دیكە تووشبوونەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی : ئەوانەی تووشببون جارێكی دیكە تووشبوونەتەوە

 

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر رایدەگەینێت ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەولێر بەرزبوونەتەوە و لە لووتكە نزیك دەبینەوە.

د.شاخەوان خەیلانی ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر رایگەیاند : " زۆربەی تووشبووانی نوێی کۆرۆنا دۆخیان ناجێگیرە ، ژمارەی تووشبووانیش رۆژ لەدوای رۆژ بەرزدەبێتەوە".

وتیشی : " بەداخەوە ئەوانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببون جارێکی دیکە تووشبوونەتەوە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی ئەوەیشی وت : " بەهیواین ئەو شەپۆڵەی لە شاری هەولێری داوە بەزووترین كات دابەزێتەوە و كەم بێتەوە ، ئەمەش بە هاوكاری هاوڵاتیان دەبێت رێنماییە تەندروستییەكان زیاتر جێبەجێ بكەن".

 

هه‌واڵی گرنگ