دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایدەگەینێت ، بەمزووانە كۆتایی بە كۆرۆنا دەهێنین و گەورەترین وڵاتی ئابووری لەمێژوودا دروست دەكەین.
دۆناڵد ترەمپ لەمیانی لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا من زۆر دڵخۆشم و گەشبینم بە داهاتوو ، دەتوانین پێش هەلبژاردنەكانی ئەمریكا ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەم بهێنین".
ترەمپ ئەوەیشی وت : " ئێمە بەمزووانە ڤاكسینەكە بەردەستدەخەین ، ئامادەین بۆ دابەشكردنی ، سوپایەكی گەورەمان ئامادەكردووە بۆ دابەشكردنی ڤاكسینەكە ، هەموو شتێك كۆتایی پێدەهێنین".
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند : " پەتای كۆرۆنا كۆتایی پێدێت ، گەورەترین وڵاتی ئابووری لەمێژووی هەموو جیهان دروست دەكەین".