ئێران و عێراق دەروازەیەكی سنوری نێوانیان كردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران و عێراق دەروازەیەكی سنوری نێوانیان كردەوە

 

كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومەتی عێراقی فیدرال ، دەروازەیەكی سنوری نێوانیان كردەوە ، دوای ئەوەی بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز داخرابوو.

سەرۆكی ناوچەی ئارۆندی ئازاد بۆ كاروباری وەبەرهێنان ، عەلی موسەوی رایگەیاند : " لە (30) مانگی رابردوو حكومەتی عێراق بریاری داخستنی دەروازەی سنوری شەلامجەی دابوو ، دوای كۆتایی هاتنی وادەكە كە ماوەی (10) رۆژی خایاند دەروازەكە كرایەوە".

وتیشی : " ئەمرۆ هاتوچۆی بازرگانی لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە دەروازەی سنوری شەلامجە دەستی پێكردەوە".

ئەمەو لەماوەی رابردوو زیاتر لە (21) هەزار تۆن كەل و پەلی دوور لە بەرهەمەكانی نەوت لەنێوان هەردوو وڵات لەم دەروازە سنورییە ئاڵوگۆری پێكراوە ، كە برەكەی گەیشتۆتە (95) ملیۆن دۆلار.

 

 

هه‌واڵی گرنگ