ئەمڕۆ دوایین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ دوایین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت

 

لە دوای ئەوەی پێشتر دادگاییەكە بۆ ماوەیەك دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە دوایین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوە بچێت و پرسی ئەو كەیسە یەكلابكرێتەوە.



پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەك شەممە دوایین دادگای كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت و لە دادگاییەكی ئەمڕۆدا پرسی ئەو كەیسە یەكلادەكرێتەوەو بڕیاری كۆتای دەدرێت.

 

پێشتر پارێزەری كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بۆ‌ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا: لەلایەن پارێزەرانی تۆمەتبارەكەوە داوا لە دادگاكرا ئەو سیدیانەی وەك بەڵگە دراونەتە دادگا لە ناو هۆڵی دادگاییەكە لێ بدرێتەوە، بەڵام دادگا وەك پێدانی دەرفەتێكی دیكە بە پارێزەرانی تۆمەتبار كەیسەكەی بۆ دانیشتنێكی دیكە دواخست.

 

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٦ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا دایكێك و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ