ئەمڕۆ یەك شەممە لەقەزای سەیدسادق گردبونەوەی قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستیپێكردو هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردە.
پەیامنێری كوردیو لە سەیدسادقەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای سەیدسادق قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبونەوەو پەیامێك ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەوەیان خستەڕوو: لەبەرامبەر ئەو ناحەقیەی لە تاقیكردنەوەی وزاری بەرامبەریان كراوە و تا ئێستا وەزیری پەروەردە هیچ لێدوانێكی لەو بارەیەوە نیە وەكو دیارە نیو پۆینت لە پۆلی ١٢ زۆرە بۆیە ئێمەش هەلساوین بە ئەنجام دانی گردبوونەوەیەكی نارەزای و ناوەستین تاكو بەلێنی ئەوەمان پێ نەدەن كە نمرەكانمان دەگەرێنەوە.
ئاماژەیان بەوەشكرد: هەموو بەڵگەیەكیان لایە كە مافمان خوراوە پرسیار هەبووە دوو وەڵامی تێدایە پرسیار هەبووە داخل نەبووە وە زۆری تری وەك ئەمە بۆیە ئەمە مافێكی رەوای خۆمانە و ناوەستین تا ئەنجامێكمان دەبێ و نمرەكانمان دەگەرێتەوە.