لەكۆی (186) ولات ، عێراق پلەی (181)ـی باشترین لیستی ئابووری ئازادی گرتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكۆی (186) ولات ، عێراق پلەی (181)ـی باشترین لیستی ئابووری ئازادی گرتووە

 

دامەزراوەی (Heritage Foundation)ـی ئەمریكی كە تایبەتە بە پێوانەكردنی ئاستی ئابووری ئازاد لە نێو ولاتانی جیهان ریزبەندێكی نوێی ولاتان بڵاو دەكاتەوە.

دامەزراوەی (Heritage Foundation) ریزبەندی باشترین وڵاتان بۆ ئابووری ئازاد لەسەر ئاستی جیهان بڵاو كردەوە و عێراق پلەی (181)ـێ گرتووە.

لە ریزبەندییەكە ، سەنگافوورە پلەی یەكەمی گرتووە بە پلەی (89.4) و لەدوای ئەویش هۆنك كۆنگ دێت بە (89.1) و نیوزلەنداش پلەی سێیەمی گرتووە بە (84.1) پلە.

هەرچی خراپترین وڵاتەكانن ، سوریا و یەمەن و سۆماڵ و لیشتنشتاین و لیبیا لە خراپترینەكان دەبینرێن ، عێراقیش لەپێش ئەوانە بە پلەی (181)ـەمین ولات لەكۆی (186) ولات.

ئەمەو ریزبەندەكەی دامەزراوی (Heritage Foundation) لەسەر چوار بنەما دروست كردووە ، (ئاستی حكومەت ، توانای رێكخستن ، بازاری كراوە ، دەسەڵاتی ئازاد).

 

هه‌واڵی گرنگ